کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد
کوردستان 05:25 PM - 2024-04-21پرۆسەی دەنگدان
ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رەزامەندی لەسەر ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەردەبڕێت، وتەبێژی کۆمسیۆنەکەش دەڵێت:" ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی جیاوازییان دەبێت و لەدەنگدانی گشتیدا زیاتر لە هەزار ناوەندی دەنگدان دەکرێنەوە".
زیاتر لە هەزار ناوەندی دەنگدان دەکرێنەوە
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی
عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"ئەنجومەنی
کۆمسیاران رەزامەندی لەسەر ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان دەربڕی، بەجۆرێک ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی
گشتی جیاوازییان دەبێت و لەدەنگدانی گشتیدا زیاتر لە هەزار ناوەندی دەنگدان دەکرێنەوە".
" ئەنجومەنی كۆمسیاران
بڕیاریدا لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا، بۆ دەنگدانی گشتی هەزار و
٢٦٦ ناوەندی دەنگدان بكاتەوە، كە ٦ هەزار و ٢٩٨ بنكەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، هاوکات
بۆ دەنگدانی تایبەتیش ١٦١ ناوەندی دەنگدان دەکاتەوە کە ٧٤٦ بنكەی دەنگدان لەخۆدەگرێت و سەرجەمیان لەژێر چاودێری
كامێرادان" وتەبێژی کۆمسیۆن وایوت.
نزیکەی ٣ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە
زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری دەنگدانی عیراق تۆمارنەکردووە و مافی دەنگدانیان نییە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق پێشتر بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو :" بەکۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان ٣ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار و
٣٦٠ دەنگدەر هەن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢ ملیۆن ٩٠٠ هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە
تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە و ئامادەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن".
"ئەو هاووڵاتیانەی ناویان
لەتۆماری دەنگدەراندا نەبیت مافی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی
کوردستان نابێت، کە ژمارەیان زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دەنگدەرە"، جومانە غەلای
وایوت.
20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی سەربەخۆ بەشداردەبن
بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێکڕا 20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی
سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە تۆمارکراون، کە لەبازنەکانی هەڵبژاردن
بەشداردەبن، بەکۆی گشتیش لە هەرێمی کوردستان 3 ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەر
هەن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 2 ملیۆن 900 هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری
بایۆمەتری تۆمارکردووە و ئامادەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
10:38 AM - 2024-05-17
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 11 ملیار دینارە
08:47 AM - 2024-05-17
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
02:16 PM - 2024-05-16
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
زۆرترین خوێنراو
-
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
کوردستان 08:17 PM - 2024-05-16 -
هەڵبــــــــــــژاردن ئەکـــــــــــــــــرێ !
بیروڕا 06:59 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
کوردستان 05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
کوردستان 04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
کوردستان 02:58 PM - 2024-05-16 -
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
کوردستان 02:53 PM - 2024-05-16 -
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-16