مامۆستا موحسین گوڵە ئاڵەکەی خانەقین
هەواڵ 08:35 PM - 2023-11-27مامۆستا موحسین
لەم رۆژانەدا کاکی بەڕێزم کاک عیماد ئەحمەد کتێبێکی لە نوسینی خۆی پێشکەش کردم لە ژێر ناونیشانی ( درەوشانەوەی مێژوو- چاپی ٢٠٢٣) .
من لێرەدا باس کردن و ڕای خۆم لەسەر کتێبەکەی جەنابیان دوادەخەم بۆ وتارێکی دی هۆی دواخستنەکەش بە کورتی و بەکوردی ئەمەیە :
ئەم کتێبە کاک عیماد پێشکەشی کردووە بە مامۆستا موحسینی خاڵی و لە زۆر دێڕدا کاک عیماد بە دڵێکی پڕ حەسرەتەوە باسی مامۆستا موحسین عەلی ئەکبەر دەکات، بۆیە بێ ئەوەی ئاگام لە خۆم بێت دەستم کرد بە نوسینیی ئەم چەند دێڕە لەسەر مامۆستا موحسن و ڕۆحم بەرەو ڕۆحی پاکی بەڕێکەوت.
لای هەمووان ئاشکراو روونە کە خەبات و کوردایەتی وەک ئیرس ماوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و شارەکە گۆشکراوە بەم جۆرە لە بەرهەڵستکاری و چونەوە بەگژ نەیارانی کوردایەتی ئەم ئیرسە درێژەی خەباتی مەلیک مەحمود و خەڵکانی دی خەباتگێڕن، ئەمەوێ بڵێم سلێمانی خۆی بۆ خۆی ژینگەیەکی پڕ لە خەباتی خوڵقاندووە کە ئەتوانین بڵێین کوردایەتی بۆتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی ئەو کەسانەی کە خەڵکی سلێمانین یان کوردن و لە سلێمانی ژیاون زۆر بە دەگمەن هەڵئەکەوت خۆیان دورەو پەرێز بگرن لە کوردایەتی وە ئەو جۆرە کەسانە هەمیشە جێگەی سەرزەنشت و تانە و پلاری خەڵک بوون ..
بەڵام شارێکی وەک خانەقین یان کەرکوک بە حوکمی جوغرافیایان کوردایەتی و خەبات وبەگژاچونەوەی حکومەتە داپڵۆسینەوەکان بەتایبەتی بەعس زۆر زۆر کارێکی سەخت ودژوار بووە ئەوەی لەو ناوچانە خەریکی خەبات بون حەتمەن خۆیان ئامادە کردوە بۆ چەرمەسەرێ و زیندانی و سەرنگوم کردن و لە سێدارەدان.
ئەمەوێ بڵێم ئەو کەسانەی لەم ناوچانە خەباتیان کردووە ئەشهەد و کون لە جەرگیاندا نەبووە و تێکۆشەری عەیارە ٢٤ بوون.
من لەم نوسینەدا باسی تێکۆشەرەکانیان ناکەم جا شەهید بوبن یان کۆچیان کردبێ یان لەژیاندا مابن کە شایستەی تقدیری ممتازن لە خەباتدا، من تەنها باسی گوڵە ئاڵەکەی خانەقین ئەکەم مامۆستا موحسین ئەوەندە بەسە یان تەنها ئەوە بزانین کە گەنجێکی خەڵکی خانەقێن لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا پەیوەندی کردبێت بە کۆمەڵەوە ئەبێت چ قارەمانێک بوبێت چ بورکانێک لە سینەیدا خۆی حەشار دابێت چ عەشقێکی وەتەن فکر و هۆشی داگیر کردبێت بێگومان و حەتمەن کاک مەلا بەختیار ئەو کاتە داینەمۆی فکری چەپ و کۆمەڵە بووە لەو ناوچەیەدا و بۆتە هاندەر و هۆ .
لە نزیکەوە مامۆستا موحسینم دەناسی کابرایەکی خاوەن فکری فراوانی ڕێچکە ئیستراتیجی قسە زان و هونەرمەند و ڕۆح سوک و قۆز و دەم بە خەندە بوو، کە باسی بابەتێکی دەکرد زۆر بە متسلسلی و بێ بازدان باسەکەی شی دەکردەوە جارجاریش بە زەردەخەنەیەک هێندەی تر باسەکەی بەتامتر دەکرد، سەیر ئەوە بوو گەر توڕەش بوایە تۆ وات هەست دەکرد زەردەخەنەکەی پێ ناشارێتەوە وەکو بڵێت زەردەخەنە سیمای ڕوخساری بوو چاوە کاڵەکانی هەمیشە دەدرەوشانەوە وەک ئەستێرە بە جریوە بوون لەتەک ئەم هەموو ناسکی و جوانی ڕوخساریدا لە خەباتدا وەک ئەڵماس جوان و ڕەق و درەوشاوە بوو.
دایکی کاک عماد گەوهەرخان کە خوشکی کاک موحسین بوو ئەم ناوە ( گەوهەر ) لە ئەسڵدا پڕ بە پێستی بو بێت ئەم خانەوادەیە هەمویان جوان بون بە چەشنی کاکەی ئەڵماس ( مامۆستا موحسین ).
موحسین عەلی ئەکبەر وەک عەرەب وتەنی ( اسم علی مسمی) کبیر فی الفكر ،عظيم في العطاء، واسع المعرفه ، مرن تعامل ، صلد فی النضال.
جا کە من ئەڵێم گوڵە ئاڵەکەی خانەقین راستم ووتوە چونکە بەڕاستی هەم روخساری ئاڵ بوو هەم فکری و هەم ڕۆحی هەزار هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی بێگەردی مامۆستا گیان.
PUKMEDIA/ سەلام قەزاز
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
10:38 AM - 2024-05-17
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 11 ملیار دینارە
08:47 AM - 2024-05-17
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
02:16 PM - 2024-05-16
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
زۆرترین خوێنراو
-
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
کوردستان 08:17 PM - 2024-05-16 -
هەڵبــــــــــــژاردن ئەکـــــــــــــــــرێ !
بیروڕا 06:59 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
کوردستان 05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
کوردستان 04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
کوردستان 02:58 PM - 2024-05-16 -
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
کوردستان 02:53 PM - 2024-05-16 -
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-16